ئێران سفرەكانی سەر دراوەكەی لادەبات

پۆڵەتیك پرێس:
لیژنەی ئابووری پەرلەمانی ئێران پرۆژە یاسایەكی ئامادەكردووە بۆ لادانی سفرەكانی سەر دراوی وڵاتەكەی.

بەپێی ناوەڕۆكی پرۆژەكە، لەدوای پەسەندكردنی لەلایەن ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەنەران‌و شورا، چوار سفری سەر دراوی ئێرانی لادەبرێت، كە تمەنە.

موحسین ئەلیزادە ئەندامی لیژنەی ئابووری پەرلەمانی ئێران لەو بارەوە رایگەیاندووە، پڕۆژە یاسای لابردنی چوار سفر لەسەر دراوی نیشتمانی پێشتر لەلایەن ئەنجوومەنی شوراوە پەسەندكراوە.

موحسین ئەلیزادە راشیگیاند، ئێستا پڕۆژە یاساكە خراوەتە بەردەم لیژنەی ئابووری‌و بڕیارە لیژنەكەش بۆ پەسەندكردن پرۆژەكە ئامادە بكات‌و بیخاتە بەردەم ئەندامانی پەرلەمان.

بەهۆی گەمارۆكانی ئەمریكاوە دراوی ئێران بەهاكەی بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزیوەو لەو وڵاتەش تائێستا چەندین رێكار گیراوەتە بەر، بۆ ئەوەی بەهای تمەن بەرزبكرێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا