پۆڵەتیك پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
كونسوڵخانەی ئەمەریكا لە هەولێر لە پۆستێكیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك، هاوخەمی بۆ كەسوكاری قوربانیانی لافاوەكەی شاری هەولێر دەربڕی.
كونسوڵخانەكە بە زمانی كوردی نووسیویەتی: بەخەم و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی قوربانییانی لافاوەكەی هەولێرمان پێگەیشت، گیان لە دەستدان و نەمانی گوزەران وێرانكەرە، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان لە خێزانی قوربانییان و ئەوانەشی كە بەر لافاوەكە كەوتون دەكەین.
ئەوەشهاتووە، لەم كاتە ناخۆشانەدا، ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا لەگەڵ خەڵكی هەرێمی كوردستان دایە.
كۆتایی هەفتەی رابردوو بە هۆی بارانێكی بەخوڕ، لافاو شاری هەولێری گرتەوە و وێڕای زیانی زۆری ماددی كە بەرهاووڵاتیان كەوت 12 كەس گیانیان لە دەستدا.