بایدن و ماكرۆن گفتوگۆ لەسەر پەیوەندی هەردوو وڵات دەكەن

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكی ئەمریكا پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆكی فەڕەنسا ئەنجامدا و دەربارەی چەند تەوەرێكی پەیوەست بە هەردوو وڵات و جێگەی بایەخی هەردوولا گفتوگۆیانكرد.

كۆشكی سپی، راگەیەندراوێكی دەربارەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەی نێوان هەردوو سەرۆك بڵاوكردەوە و رایگەیاند: جۆبایدن و ئیمانوێل ماكرۆن بۆ تاوتوێكردنی پەیوەندییەكانی نێوانیان و چەند پرسێكی هەرێمی گفتوگۆیان ئەنجامداوە.

ئەوەشهاتووە، هەردوو سەرۆك دەربارەی هەوڵەكانی پشتیوانیكردن لە سەقامگیری و ئاسایشی بیابانی ئەفریقا و فراوانكردنی هەماهەنگییەكانیان لە ناوچەی هیند-پاسیفیك قسەیانكردووە.

بڕیارە لە كۆبوونەوەكەی لوتكەی G 20، بایدن و ماكرۆن كۆببنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا