پۆڵەتیك پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
زریانێکی بەهێز ویلایەتی تێنیسی ئەمریکای گرتووتەوە و تا ئێستا لانیکەم 6 کەس بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.
لە ئێوارەی رۆژی شەممەوە بەکاتی ئەمریکا، زریانێکی بەهێزی تۆرنادۆ رووی لە ویلایەتی تێنیسی کردووە لە ئەمریکا و زیانێکی زۆری ماددی و گیانی لێکەوتووەتەوە؛ ژمارەیەکی زۆر خانوو و باڵەخانە رووخاون.
بەهۆی زریانەکەوە تا ئێستا لانیکەم 6 کەس گیانیان لەدەسداوە، کە سێ کەسیان لە شارۆچکەیەکی نزیک لە ناشڤیڵ-ی پایتەختی ویلایەتەکەیە و دوو هەرزەکار و منداڵیکیش لە شاری کلارکسڤیل گیانیان لەدەستداوە.
جۆو پیتس، سەرۆکی شارەوانی شاری کلاکسڤیل بەهۆی بەهێزی زریانەکەوە باری لەناکاوی لە شارەکە راگەیەنادووە و قەدەغەی هاتووچۆش لەپاش کاتژمێر 9ـی شەوەوە دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی جۆو پیتس، زیاتر لە 23 کەس بەهۆی زریانەکەوە بریندار بوون و زیاتر لە 60 هەزار کەسیش بەهۆی رووخانی ستوونی کارەباکان، لە ئێستادا بێ کارەبان.
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی نیشتیمانی ویلایەتی تێنسی هۆشداری لە توندی کەشوهەوای ناوچەکە دەدات و هاوڵاتییانی ئاگادارکردووەتەوە کە بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت لە ماڵەکانیان نەیەنە دەرەوە.