سەرکردەکانی ئەوروپا هەوڵ بۆ ئەوە دەدەن کەمتر وابەستەی غازی ڕوسی بن

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆکی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا لە ڕۆژی دووەمی لوتکەکەیاندا لە فەڕەنسا، گفتوگۆ لەسەر کۆمەڵێک دۆسیە دەکەن لەنێویاندا پلانێک تاوتوێ دەکەن بۆ کەمکردنەوەی پشتبەستن بە غازی ڕوسی بەڕێژەی دوو لەسەر سێ.

لەوبارەیەوە ئۆرسولا ڤۆن دێر لایین، سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا لە تویتەری خۆی نوسی، پێشنیازی ئەوە دەکات کە بە گەیشتن بە ساڵی 2027 یەکێتی ئەوروپا ئازادببێت لە پشتبەستن بە سوتەمەنی ڕوسیا.

ئامانج لەم پلانەی کۆمسیۆنی ئەوروپا ئەوەیە، کەمتر پشت بە غازی ڕوسی ببەسترێت و هاوردەی خەڵوزی ڕوسیا کەمبکرێتەوە، لەڕێی هەمەجۆرکردنی دابینکەرەکان و پەرەپێدانی وزە جێگرەوەکانی وەک سەرچاوە نوێیەکانی وزە و هایدرۆجین.

ئەوەش لەکاتێکدایە پێشتر ئەمریکا بڕیاری خۆیدا و ڕایگەیاند، چیتر هاوردەی نەوت و غازی ڕوسی قەدەغەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا