ناوەندی کەشناسی ئێران سەبارەت بە شەپۆلێکی بارانبارین هۆشدای بەم پارێزگایانەی وڵاتەکەی دەدات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ناوەندی کەشناسی ئێران، هۆشداری بە حەوت پارێزگای وڵاتەکەی دەدات، کە بەهۆی بارانبارینی زۆر و مەترسی دروستبوونی لافاو لەوانەیە گرفت لە هاتوچۆ و ڕێگاوباندا دروستبێت.

ناوەندنی کەشناسی ئێران ڕایگەیاند، بەپێی پێشبینییەکان سبەینێ ڕۆژی چوارشەممە بارانبارینی زۆر و چڕ دەستپێدەکات و لەکۆتا کاتەکانی ڕۆژی پێنج شەممەدا کۆتایی دێت، کە مەترسی دروستبوونی بارانبارینی بەخوڕ، ڕەشەبا، تەرزە، هەورەتریشە و لافاوی بەدوادادێت.

ئاماژەی بەوەکرد، ڕۆژی چوارشەممە زیاتر پارێزگاکانی ئیلام، کرماشان، باکوری خوزستان، باشور و ڕۆژئاوای لوڕستان، باکوری ڕۆژئاوای چوارمەحاڵ و بەختیاری، باشوری ڕۆژئاوای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا و ڕۆژئاوای کوردستان دەکەونە ژێر کاریگەری ئەم شەپۆلەوە، ڕۆژی پێنج شەممەش شەپۆلەکە باکور و ڕۆژهەڵاتی خوزستان، باشوری لوڕستان، باکور و ڕۆژئاوای چوارمەحاڵ و بەختیاری دەگرێتەوە.

ڕوونیکردەوە، ئەو شەپۆلی بارانبارینە بەهێزە لەوانەیە کاریگەری لەسەر ڕێگاوبانەکان و دروستبوونی گرفت و گیرانیان هەبێت، هەروەها لەوانەیە زیان بەهەندێک لە هێڵەکانی گواستنەوەی کارەبا بگەیەنێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا