پەرلەمانتارێک: گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی بەبێ سەدریش پێکدەهێنرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

عەلی فەتلاوی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند لە هاوپەیمانی فەتح، گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی دەتوانرێت بەبێ سەدریش پێکبهێنرێت، ئاماژەی بەوەشدا چوارچێوەی هەماهەنگی توانای پێکهێنانی ئەو کوتلەیەیان هەیە بەڕێکەوتن لەگەڵ سەربەخۆکان.

وتیشی ئەگەر ستدر بەردەوام بێت لە ئۆپۆزسیۆن مانای ئەوەی نیە، گەورەترین کوتلە پێک نایەت، لە کاتێکدا دەستپێشخەرییەکەی سەربەخۆکان لە لایەن چوارچێوەی هەماهەنگیەوە پێشوازی لێکراوەو پەسەند کراوە.

ئاماژەی بەوەشدا، گەورەترین کوتلە پێکدێت ئەگەر سەدر بچێتە ئۆپۆزسیۆنەوە، لەو کاتەشەدا گەورەترین کوتلە لە لایەن چوارچێوەی هەماهەنگی و سەربەخۆکەناوە پێکدێت.

ڕوونیشی کردەوە، وتارەکەی ئەم دواییانەی سەدر، دەرگای داخست لە نێوان سەدر و چوارچێوەی هەماهەنگیدا، لەوانەشە بووبێت بە کردنەوەی دەرگایەک بۆ کورد و هاوپەیمانی سیادە بۆ ئەوەی ئەو هاوپەیمانیە پێکبهێنن کە خۆیان دەیانەوێت.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک