بەمەبەستی ڕێگریکردن لە بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار ڕێکاری نوێ دەگیرێتەبەر

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لیژنەی پشتیوانی لە دیناری عێراقی ئاشکرایکرد، بەمەبەستی ڕێگریکردن لە بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار ڕێکاری نوێ دەگیرێتەبەر و لە داهاتوودا کاریگەرییەکی دەردەکەوێت.

عومەر سودانی، ئەندامی لیژنەی پشتیوانی لە دیناری عێراق ڕایگەیاند، لیژنەکە بە سەۆکایەتی قاسم الزاڵمی، ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران، بڕیاری کەمکردنەوەی هەژماری بۆ بازرگاکان لە بانکی (TBI) داوە، کە ناسنامەی ژووری بازرگانی بەغدایان هەیە.

ڕوونیکردەوە، ئەو بازرگانانەی ئەو هەژمارەیان پێدەدرێت، مانگانە ڕێگایان پێدەدەرێت 100 هەزار دۆلار بەنرخی فەرمی بانکی ناوەندی وەربگرن، کاریگەرییەکانیشی لە داهاتوودا دەردەکەوێت.

ئاماژەی بەوەکرد، بەمەبەستی ڕێگریکردن لە زیاتر بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار لە بازاڕەکاندا ئەم بڕیارە دراوە و بازرگانەکانیش پشتیوانیان لە بڕیارەکە کردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا