قوباد تاڵەبانی بۆچی بەم كارمەندەی خۆی دەڵێت پڕۆفیسۆر؟

پۆڵەتیک پرێس

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم لە پۆستێكیدا كە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاویكردوەتەوە، نوسیویەتی: فەرمون لەگەڵ ئەژی عومەر ناسراوە بە ئەژی مصور، لای من پڕۆفیسۆر ئەژیە.

دەشڵێت، “چەندین ساڵە وێنەگری خۆمەو چەندین ساڵە تەحەمولی كردووم”.

قوباد تاڵەبانی باسی لەوەشكردووە، بەشێكی زۆری ئەو وێنانەم كە بڵاودەبنەوە هی ئەم بەڕێزەن. “سوپاس پڕۆفیسۆر”.

لە بەرانبەریشدا ئەژی عومەر وێنەگری تایبەتی قوباد تاڵەبانی لەگەڵ دانانی پۆستەكەی قوباد تاڵەبانی نوسیویەتی، “جێگەی فەخرو شانازیە ئیشكردن لەگەڵ بەرێزت، كە بێ ماندووبوون شەو رۆژت كردۆتە سەر یەك بۆ خزمەتی گەل و نیشتیمانەكەت”.

دەشڵێت، “سوپاس بۆ پاڵپشتیكردنم”.

ئەژی عومەر نزیكەی 10 ساڵە لەسەرجەم بانگەشەی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی عێراق و كوردستان و تەواوی كارەكانیدا وێنەگری تایبەتی قوباد تاڵەبانییەو تەواوی وێنە سەرنجڕاكێشەكانی لەلایەن ئەوەوە تۆماركراون.

هاوكات زۆرینەی ماڵپەڕو سایت و میدیا كوردی و عێراقی و جیهانییەكان سودیان لە وێنەكانی ئەژی عومەر وەرگرتووەو لای خۆیان بڵاویانكردوەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا