لە مانگی داهاتووەوە گەشتەکانی عەمرە ئاسایی دەکرێنەوە

پۆڵەتیک پرێس؛
پاش 7 مانگ لە راوەستانی، سعودیە بەجێهێنانی مەراسیمی عەمرە لە دوو بەرواری جیاوازدا بۆ هاووڵاتیانی وڵاتەکەی و هاووڵاتیانی بیانی دەستپێدەکاتەوە.
ئاژانسی هەواڵی فەرمی سعودیە (واس) بڵاویکردووەتەوە، بە پێی بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی ئەو وڵاتە، بڕیارە لە 04-10-2020 دەستپێکردنەوەی عەمرە بۆ ناوخۆ و لە 1-11-2020ش بۆ هاووڵاتیانی دەرەوەی ئەو وڵاتە دەستپێبکاتەوە.

لە هەنگاوی یەکەمی دەستپێکردنەوەی مەراسیمی عەمرەدا رێگە بە شەش هەزار هاووڵاتی سعودی و 20 هەزار هاووڵاتی بیانی دەدرێت رۆژانە بەشداری ئەو مەراسیمە بن؛ لەداهاتووشدا ژمارەی زیارەتکارەکان زیاد دەکرێن.

وەزارەتی ناوخۆی ئەو وڵاتە بە چوار قۆناغ ئاسایی بوونەوەی گەشتەکانی عەمرە جێبەجێ دەکات تا کاتی ئاسایی بوونەوەی یەکجاری و ڕەوینەوەی مەترسییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

داواش لە زیارەتکاران کراوە، پابەندی رێکارە تەندروستییەکان بن وماسک بپۆشن و دووریی کۆمەڵایەتی ڕەچاوبکەن.

لە مانگی3ی ئەمساڵەوە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، دەسەڵاتدارانی سعودییە گەشتەکانی حەج و عەمرەیان هەڵپەسارد، کە ساڵانە ملیۆنان موسڵمان بەشداریی ئەو ئەرکە ئاینییانەیان دەکرد .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا