ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی هادی عامری لەگەڵ سەرکردایەتی هەرێم

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نوسینگەی ڕاگەیاندنی هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح ڕایگەیاند، “لەمیانەی سەردانەکەیدا عامری لە هەولێر هیچ گفتوگۆیەکی لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق لەگەڵ سەرکردایەتی هەرێمی کوردستان نەکردووە”.

لە بەیاننامەی نوسینگەی هادی عامریدا هاتووە، “عامری لە سەردانەکەیدا بۆ هەولێر، لەگەڵ سەرکردایەتی هەرێم گفتوگۆی لەسەر پێکهێنانی حکومەت یاخود کاندیدکردنی هیچ کەسایەتییەک نەکردووە بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق”.

ئەوەش لەکاتێکدایە ڕۆژی سێشەممە هەواڵی ئەوە بڵاوکرایەوە، هادی عامری لەبارەی پێکهێنانی حکومەتەوە لەگەڵ سەرکردایەتی کورد نەگەیشتووەتە لێکتێگەیشتن.

سەرچاوەیەکی سیاسی هەرێمیش ئاشکرایکرد، لە کۆبوونەوەکانیدا هادی عامری ناوی حەیدەر عەبادی هێناوە وەک کاندیدی سەرۆک وەزیران، بەڵام ئەم ناوە لەلایەن بارزانییەوە ڕەتکراوەتەوە.

 

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک