مەزڵوم کۆبانی: هێرشەکانی تورکیا ڕێگری دەکەن لە ڕوبەڕووبوونەوەی داعش

پۆڵەتیک پرێس

فەرماندەی گشتیی هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات -ھەسەدە-ڕایگەیاند، هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر هەرێم کێشەی بۆ ئۆپەراسیۆنەکان دژی داعش دروست کردووە.

مەزڵوم کۆبانی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات -ھەسەدە- لە تویتێکدا ڕایگەیاند:”تورکیا پەیماننامە نێودەوڵەتییەکان لەگەڵ وڵاتانی گەرەنتیکار دژی هەرێمەکەمان پێشێلدەکات، کردنە ئامانجی کۆبانی و بۆردومانکردنی خەڵکە مەدەنییە بێتاوانەکان‌و کوشتنی بەرپرسانی ئیداریی لەڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە، ھەڕەشە لەئاسایش‌و ئاشتی دەکەن‌و دەبنە ڕێگر و ئاستەنگ دروست دەکەن  بۆ ئۆپەراسیۆنەکان دژی داعش”.

ئەم پەیامەی مەزڵوم کۆبانی دوای ئەوە دێت، کە ڕۆژی دوو شەممەی ڕابردوو تورکیا هێرشی فراوانی بە بەکارهێنانی هێزی ئاسمانی و تایبەت ئلە هەرێمی کوردستان دەستپێکرد، بەرە بەیانی ئەمڕۆش بۆردومانی ناوچەکانی باکوری دهۆکی کرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا