عێراق ئاسایشی سنورەکانی لەگەڵ سوریا پتەودەکات

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پۆڵەتیک پرێس

بۆ دووەم هەفتە لەسەر یەک هێزەکانی عێراق بەردەوامن لەپتەوکردنی ئاسایشی سنوری نێوان پارێزگای ئەنبار و سوریا و بەشێک لەپارێزگای نەینەوا.

لەوبارەیەوە سەرچاوەیەکی سەربازی عێراق رایگەیاند، لەناوچە سنورییەکانی نێوان پارێزگای ئەنبار و بەشێکی نەینەوا لەگەڵ سوریا، چەند یەکەیەکی سەربازی دامەزراون و بورج و کامێرای چاودێری دانراون و چەند خەندەقێکیش هەڵکەندراون.

وتیشی: ئەم هەڵمەتە بە دووەم هەڵمەتی لەم جۆرە هەژماردەکرێت لەو ناوچانە، بەتایبەتی لەدوای ئەوەی لەهەفتەکانی رابردوو چەکدارانی داعش چەند ئۆپەراسیۆنێکیان ئەنجامدا.

رۆژی شەممەش وتەبێژی سەربازی عێراق رایگەیاند، هەڵمەتەکانی پتەوکردنی ئاسایشی ناوچە سنورییەکانی نێوان عێراق و سوریا دژی چالاکی کۆمەڵە “تیرۆرستییەکان” بەردەوامە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا