پۆڵه‌تیك پرێس:
ده‌زگادەزگای تەندروستی پێشمەرگە چەند زانیاریەکی گرنگ لە تاقیگەی نەخۆشخانەی ئاساوە بڵاوده‌كاته‌وه.
ده‌زگای ته‌ندروستی پێشمه‌رگه ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد، “لە تاقیگەی مۆلیكولەری نەخۆشخانەی ئاســـــــــا لە پشكنینە نوێكاندا بۆ گومان لێكراوان بە پەتای كۆرۆنا بۆمان دەركەوتووە كە لە ئێستادا جگە لە ڤایرۆسی كۆرۆنــــــا، ڤایرۆسی سارس كە بە Severe Acute Respiratory Syndrome (SARS) ناسراوە لە ناو هاوڵاتیاندا بڵاو بۆتەوە”.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه، “دەبێ بە شێوازێكی گونجاو مامەڵە لەگەڵ ئەم جۆرە ڤایرۆسە بكرێت وە جیابكرێتەوە لە SARS-Cov2 كە بە كۆڤید ناسراوە”.
هه‌ر به‌گوێره‌ی ئه‌و ڕاگه‌یه‌ندراوه، “هەندێك لە هاوڵاتیان نیشانەكانی كۆڤیدیان هەیە بەڵام لە پشكنینی PCR بە نێگەتیڤ دەرەچن چونكە كۆڤیدیان نییە ئەشێ سارسی یەكەمیان هەبێت”.