لە٪١٠ی دانیشتوانی سەر ڕووی زەوی تووشی کۆرنا دەبن

پۆڵەتیک پرێس؛

 

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی دەڵێت؛ ڕەنگە سەدان ملیۆن کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا ببن.

 

مایک ڕایان، بەڕێوەبەری جێبەجێکار لە بەرنامەکانی فریاکەوتنی تەندروستی ڕاگەیاند: ” بەپێی ئامارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، لەئێستادا دانیشتوانی جیهان بە ٧.٨ ملیار کەس خەمڵێندراوە، بەپێی خەمڵاندنەکانی ئێستامان لەو ژمارەیە، ئەگەر هەیە نزیکەی ٪١٠ی دانیشتوانی جیهان توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا ببن.

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، ژمارەکان زۆر لەوە زیاترن کە لەبەردەستی ئەواندان و دۆخی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە لە سوێنێک بۆ شوێنێکی دیکە و بە پێی بارودۆخی کۆمەڵایەتی هەر ناوچەیەک ژمارەکان دەگۆڕێن.

 

لە ئیستادا بەلایەنی کەمەوە لە سەرتاسەری جیهاندا 1.037.971 کەس بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا ژیانیان لەدەستداوە و بەپێی سەرچاوە فەرمیەکانیش زیاتر لە 35,2 ملیۆن حاڵەت تۆمارکراون.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا