پۆڵه‌تیك پرێس:
دوو كۆمپانیای كه سه‌رقاڵی دروستكردنی ڤاكسینی كۆرۆنان هه‌واڵێكی دڵخۆشكه‌ریان له‌باره‌ی ڤاكسینه‌كه‌وه ڕاگه‌یاند.
كۆمپانیاكانی “فایه‌رز” و “بیۆنتیك” ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ئاشكرایانكرد، ڤاكسینی كۆرۆنا ئه‌نجامی ئه‌رێنی له‌سه‌ر زیاتر 90%ی ئه‌و كه‌سانه نیشانداوه كه ڤاكسینه‌كه‌یان له‌سه‌ر تاقیكراوه‌ته‌وه.
ڤاكسینی كۆرۆنا كه ئه‌و دوو كۆمپانیایه سه‌رقاڵی دروستكردنین له قۆناغی سێیه‌مدایه كه دوا قۆناغه به‌رله‌وه‌ی ڕه‌زامه‌ندی دروستكردن و بڵاوكردنه‌وه‌ی به جیهاندا وه‌ربگرێت.
ڤاكسینه‌كه چۆن كارده‌كات؟
ئه‌و ڤاكسینه‌ی دوو كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌كه سه‌رقاڵی دروستكردنین به شێوه‌یه‌ك كارده‌كات، كه له‌ش پڕۆتینێكی هاوشێوه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا دروستده‌كات، كاری ئه‌و پڕۆتینه‌ش وه‌ڵامدانه‌وه‌ی به‌رگرییه‌كی به‌هێزی له‌شی مرۆڤه.
كۆمپانیای فایه‌رز ڕێككه‌وتنێكی كردووه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ئه‌مریكا بۆ فرۆشتنی 100 ملیۆن له ڤاكسینه‌كه و بژارده‌ی فرۆشتنی 500 ملیۆنی دیكه‌ی داوه‌ته ئه‌مریكا، هاوكات له‌گه‌ڵ حكومه‌تی وڵاتانی ئه‌وروپا گفتوگۆی كردووه بۆ ناردنی ڤاكسینه‌كه بۆ ئه‌وروپا.
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌تویتێكدا كه‌مێك پێش ئێستا ڕایگه‌یاند، “ڤاكسینی كۆرۆنا به‌ڕێوه‌یه كه 90% ڤاكسینێكی كاریگه‌ره”.