تەندروستی جیھانیی داوای دەستبەجێ راگرتنی بەکارھێنانی چارەسەرێکی کۆرۆنا دەکات

پۆڵەتیک پرێس:
ڕێکخراوی تەندروستی جیھانیی داوادەکات دەستبەجێ بەکارھێنانی دەرمانی “ڕێمدیسڤیر” بۆ چارەسەری کۆرۆنا ڕابگیرێت.

ڕێکخراوەکە لەراپۆرتی ژمارەیەک شارەزای خۆیەوە ئەمڕۆ ھەینی ئاشکرایکرد، ڕێنمایی دەدەن دەرمانی دژە ڤایرۆسی “ڕێمدسڤیر” بەکارنەھێنرێت، تەنانەت بۆ حاڵەتە مەترسیدارەکانی کۆرۆناش.

ھەرچەندە رێکخراوی تەندروستی جیھانیی توێژینەوەی لەسەر کاریگەریی رێمدسڤیر بۆ چارەسەری کۆرۆنا ئەنجامداوە، بەڵام شارەزایانی ڕێکخراوەکە دەڵێن، توێژینەوە سەرینییەکانیان سەرکەوتوویی ئەو دەرمانەی نەسەلماندووە.

مانگی رابردوو دامەزراوەی دەرمان و خۆراکی ئەمریکا مۆڵەتی رێگەپێدانی بۆ بەکارھێنانی ڕێمدسڤیر دەرکرد، وەک دەرمانێکی کاریگەر بۆ چارەسەری کۆرۆنا.

لەکاتی تووشبوونی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە کۆرۆنا، رێمدسڤیر یەکێک بوو لەو دەرمانانەی بۆ چارەسەرکردنی ناوبراو بەکارھێندرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا