“هاووڵاتیان پابەندی ڕێکارە خۆپارێزییەکان نین”

پۆڵەتیک پرێس

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم دەڵێت؛ پابەندنەبوونی هاووڵاتیان بە رێکارە خۆپارێزی و تەندروستییەکان،هۆکارە بۆ زیاد بوونی حاڵەتەکانی توشبوون و گیان لە دەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا.

 

د. ئاسۆنەقشبەندی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی تایبەت بە پۆڵەتیك پرێسی ڕایگەیاند” هۆكارەكانی ڕێژەی مردن پەیوەندی بە ڕێژەی توشبووان هەیە،بەشیکی زۆری ئەم هۆکارە دەگەڕێتەوە بۆ پابەندنەبوونی هاووڵاتیان بە ڕێنماییەكان، ناكرێت هاووڵاتیان وا خۆیان نیشان بدەن كە بەهیچ جۆرێك كۆرۆنا بوونی نییە”.

 

د. ئاسۆنەقشبەندی، وتیشی؛ “ئەگەر ئامارەکان بەم جۆرە لە هەڵکشان بەردەوام بن،مەترسی ڕوو دەكاتە هەرێم، چونكە شوێنەكانی چارەسەر بۆ توشبووانی کۆرۆنا سنووردارن،ڕاستە ڕۆژانە ژمارەیەك توشبوو چاك دەبنەوە، بەڵام ڕۆژ بە ڕۆژ ئامارەکان لە بەرزبوونەوەدان.

 

نەقشبەندی سەبارەت بە توشوبونی منداڵان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا وتی؛ “زانست ئەوەی سەلماندووە منداڵان بە سەختی پەتەکە ناگرن، ئەگەر تووشبن بە ئاسانی تێین دەپەڕێنن.

 

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی جەختدەكاتەوە و دەڵێت”پێویستە هاووڵاتیان هەست بە بەرپرسیارێتی بكەن،پەیوەندییە كۆمەڵایەتیەكان ڕابگرن و ڕێکارەکانی خۆپارێزی پەیڕەوبکەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا