کۆرۆنا … هەر ١٦ چرکەیەک کەسێک لەناو دەبات

پۆڵەتیک پرێس

سەرژمێرییەکان دەربارەی زیانەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەوەیان خستووەتە ڕوو، کە لە هەندێک وڵات زیانە گیانییەکانی ڤایرۆسەکە بە خێرایی ڕوو لە هەڵکشانە، بە تایبەت کە لەئێستادا ژمارەی گیانلەدەستداوان بەو ڤایرۆسە ١ ملیۆنی تێپەڕاندووە.

 

شاڵاوەکانی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە هەریەکە لە هیند و ئەمریکا و بەرازیل بە جۆرێک بوون کە لەماوەی تەنیا ٣ مانگدا ئاستێکی پێوانەی بە ژمارەی گیان لەدەستاداون بەخشی و لە نیو ملیۆنەو بۆ زیاتر لە ١ ملیۆن گیان لە دەستادان ئامارەکانی بەرز کردەووە.

 

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، وردبینییەکی خستووەتە ڕوو، تیایدا ئەوەی باس کردووە، پێشتر لە کۆی 5400 توشبوو، لە 24 کاتژمێردا کەسێک بە ڤایرۆسەکە گیانی لە دەست دەدا، بەڵام لە ئێستادا  ئەو ژمارەیە بە شێوەیەکی سەرسوڕهێنەر بەرز بووەتەوە بەجۆرێک لە کاتژمێرێکدا 226کەس گیان لە دەست دەدەن کە بەرامبەرە بە گیان لەدەستدانی هەر توشبوویەک لە 16 چرکەدا و وردبینییەکە وا وێنا کراوە کە لە میانەی 90 خولەکی تەماشاکردنی یارییەکی تۆپی پێ 340 کەس گیان لە دەست دەدەن.

 

بە پێی وردبینییەکە، هەریەکە لە بەرازیل و هیندستان، هۆکارن بۆ  هەڵکشانی بەرچاوی ژمارەی گیانلەدەستداوان بە ڕێژەی ٪45 .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا