ئەمڕۆ، ترەمپ دۆزینەوە گەورەکە ڕادەگەیەنێت

پۆڵەتیک پرێس

بڕیارە ئەمڕۆ، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، “دۆزینەوە گەورەکە” سەبارەت بە ڤاکسینی کۆرۆنا ڕابگەیەنێت.

 

کایلی ماکینانی، سکرتێری رۆژنامەوانی کۆشکی سپی، ڕایگەیاندووە، بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ یەک شەممە، دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی ئەمریکا، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، بە وتەی ئەو گەیشتن بە دەرەنجامێکی گەورە سەبارەت بە ” ڤایرۆسە چینییەکە”  بخاتە ڕوو.

 

بە وتەی کایلی؛ سەرۆکی ئەمریکا دۆزینەوەیەکی گەورەو گرنگ سەبارەت بە چارەسەری ڤایرۆسی کۆرتۆنا ئاشکرا دەکات، کە تیایدا هەریەکە لە ئەلێکس عازرا وەزیری تەندروستی و خزمەتگوزاری مرۆیی و ستیڤان هان سەرۆکی دەستەی کارگێڕیی  خۆراک و دەرمان ئامادەی دەبن.

 

چاودێرانی سیاسی لە ئەمریکا ئەم هەوڵەی ترەمپ بە بانگەشەی هەلبژاردن ناو دەبەن و دەڵێن ئەم هەوڵە ئەگەرچی مەرامی لەپشتە، بەڵام سەرۆک ترەمپ ناتوانێت دۆزینەوەی ڤاکسینی چارەسەری ڤایرۆسی کۆرۆنا بکاتە بەشێک لە کەمپەینی هەڵبژاردن، چونکە تا ڕۆژی هەڵبژاردنیش ڤاکسین لە ئەمریکا ئامادە نابێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا