پۆڵەتیک پرێس
ئاژانسی پۆلیسی ئەوروپی (Europol) بڵاویکردووەتەوە؛ ڤایرۆسی کۆرۆنا و لێکەوتەکانی هۆکار بوون بۆ زۆر بوونی تاوانی ئەلیکترۆنی و لەم جۆرە تاوانەش لە سەرتاسەری ئەوروپادا زیادیان کردووە.
لە بەیاننامەیەکدا، ئاژانسی پۆلیسی ئەوروپی، ئەوەی خستووەتەڕوو، هێرشی ئەلیکترۆنی، هاککردنی ژمارە بانکی، هەڕەشەی سێکسی و ئابرووبەرانە، هاککردنی حەواڵە داراییەکان،لەو تاوانە ئەلیکترۆنیانەن کە بە هۆی راگەیاندنی کەرەنتینەکان و بەردەوامی ڕێکارەکانی دژی کۆرۆنا ڕوویانداوە و تا ئێستاش روو لە زیادبوونن.
ئاژانسی پۆلیسی ئەوروپی (Europol) دەڵێت؛ تاوانباران بە خێرایی تەشەنەسەندنی پەتای کۆرۆنایان بۆ بە ئامانجگرتنی خاڵەلاوازەکانی خەڵک و دامەزراوەکان قۆستووەتەوە و تاوانی بێ ئەژماریان ئەنجام داوە.
ئاژانسەکە سوودی لە ڕاپۆرتێکی تایبەتمەند بە دادگای لاهای وەرگرتووە کە ساڵانە ڕاپۆرتێک لەسەر تاوانی هێرشە ئەلیکترۆنییەکان ئامادە دەکات و ئاماژەی بەوەداوە بەپێی ڕاپۆرتی دادگای لاهای بێت ساختەکاری سەرهێڵ ” بووەتە ستراتیژ” .