پۆڵه‌تیك پرێس:
ئه‌و زانا ئه‌ڵمانیه‌ی ڕۆڵی هه‌بوو له سه‌ركه‌وتنی ڤاكسینی كۆمیانیاكانی “فایزه‌ر” و “بیۆتنیك” واده‌ی ئاسایبوونه‌وه‌ی ژیان له‌جیهان ئاشكراده‌كات.
ئۆگور شاهین، زانای ئه‌ڵمانی به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك تورك كه له‌گه‌ڵ ئۆزلیم توریچی هاوسه‌ری ڕۆڵیان هه‌بوو له دۆزینه‌وه گه‌وره‌كه‌ی ڤاكسینی كۆرۆنا له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانی “فایزه‌ر” و “بیۆتنیك” له‌میانی چاوپێكه‌وتنێكدا شاهین ڕایگه‌یاند، “له‌ناوه‌ڕاستی ساڵی داهاتوو له به‌ریتانیا و ئه‌وروپا و ئه‌مریكا ژیان ئاسایده‌بێته‌وه”.
شاهین كه یه‌كێكه له‌دامه‌زرێنه‌رانی كۆمپانیای بیۆنتیك بۆ ده‌رمان پێیوایه له‌ناوه‌ڕاستی مانگی داهاتوودا ڤاكسینی كۆرۆنا له‌به‌ریتانیا دابه‌شده‌كرێت.
ئه‌و زانایه هۆشداریده‌دات له زستانێكی سه‌خت بۆ جیهان به‌هۆی كۆرۆناوه، ده‌شڵێت تا ئه‌و كاته‌ی ڤاكسینه‌كه ده‌درێته خه‌ڵكی باشترین ڕێگه‌ی خۆپارێزی به‌ستنی ده‌مامك و پاراستنی ماوه‌ی دوورییه له‌كه‌سی به‌رامبه‌رته‌وه.
شاهین به‌گه‌شبینیه‌وه باس له‌ڤاكسینه‌كه‌یان ده‌كات و ده‌ڵێت، دوای ئه‌وه‌ی په‌سه‌ند ده‌كرێت هه‌ر یه‌كه‌م ڕۆژ له‌سه‌ر خۆی به‌كاریده‌هێنێت.