نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەگەڵ بەردەوامی هەڕەشەکانی ڤلادمیر پوتن، سەرۆکی ڕوسیا لەبارەی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت، ئەمڕۆ دووشەممە نرخی نەوت تاڕادەیەک بەرزبووەوە.

بەگوێرەی دوایین ئامارەکانی ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 76 دۆلار و 65 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 71 دۆلار و 72 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ڕۆژی هەینی پوتن ڕایگەیاند، ڕوسیا کە گەورەترین سەرچاوەی وزەیە لە جیهاندا، ئاستی بەرهەمهێنان کەمدەکاتەوە و ڕەتیدەکاتەوە نەوت بەو وڵاتانە بفرۆشێت کە بەو نرخە دەیانەوێت نەوت لە ڕوسیا بکڕن کە وڵاتانی کۆمەڵەی حەوت لەسەری ڕێککەوتوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا