گەڕان بەدوای چارەنووسی بێسەر و شوێنەكانی لافاوەكەی هەولێر بەردەوامە

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر رایگەیاند، ئەمڕۆ 12 هەمین رۆژە لەسەر یەك بە بەردەوامی لەدوای كارەساتی لافاوەكەی 17 ی ئەم مانگە بەردەوامن لە گەڕان بەدوای ئەو دوو كەسەی بێسەر و شوێن بوون.

رائید سەركەوت كاراش، وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند: تا ئێستا تیمەكانمان بە دوو ئاراستە لە ناحیەی قوشتەپە و لە ناحیەی دارە توو كارمانكردووە، ئەمڕۆش لە سەرلەبەیانییەوە تیمەكانمان لە بەنداوی عەوێنە دەستیان بە گەڕان كرد بەداخەوە نەمانتوانی هیچ شوێنەوارێكی ئەو دوو بێسەر و شوێنە بدۆزینەوە.

وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر وتی: سۆشیال میدیا كارێكی كردووە دڵی ئەو دوو خانەوادەیە زیاتر برینداربكەن هەواڵ بڵاودەكەنەوە بێ‌ ئەوەی هیچ سەرچاوەیەكی باوەڕپێكراوی هەبێت ، یان لەلایەنی حكومی وەرگیرابێت ، ئەمەش وادەكات ئەو دوو خانەوادەیە زیاتر ئازار بچێژن.

وتیشی: داوا لە هاووڵاتیان دەكەین زانیاری راست و دروست بە ئێمە بدەن لەرێگای ژمارە 115 ەوە بۆئەوەی بگەینە هەرشوێنێك كە پێویست بێت تا سۆراخی ئەو دوو بێسەر و شوێنە بكەین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا