تەواوی هێزە ئەمنییەكانی هەولێر خرانە حاڵەتی ئامادەباشییەوە

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەپێی راگەیەندراوێكی پارێزگاری هەولێر هێزەكانی ئاسایش و پۆلیس و زێرەڤانی، هاتوچۆ و بەرگری شارستانی خرانە حاڵەتی ئامادەباشییەوە بە مەبەستی ڕووبەرووبوونەوە و بەرگرتن لە مەترسیەكانی لافاو.

بەپێی راگەیەندراوەكە، پارێزگاری هەولێر سەرجەم لایەنەكانی ڕاسپارد، وەك ئامادەباشی بۆ قۆناغی دووەمی كاریگەریی ئەو شەپۆلەی ڕووی لە ناوچەكەمان كردووە و وا پێشبینی دەكرێت لە كاتەكانی ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، بارانبارین دەست پێدەكاتەوە و لە كاتەكانی شەودا بارانبارین زیاتر بێت و هەندێك جار لێزمە باران ببارێت تاوەكو ڕۆژی پێنجشەممە، هەرچی زووە و پەلەبكەن لە گرتنەبەری هەموو ڕێوشوێنێكی پێویست بۆ بەرگرتن و ڕووبەڕوو بوونەوەی مەترسیەكانی لافاو.

ئەوەشخراوەتەڕوو، لە هەموو ئەو شوێنانەی كە مەترسی دروستبوونی لافاویان لەسەرە تیمەكان و ئامێری پێویست دابینكرا و تەواوی هێزەكانی (ئاسایش، پۆلیس، زێرەڤانی، هاتوچۆ و بەرگری شارسانی) و (قائیمقامیەتەكان و ناحییە و تەندروستی و شارەوانیەكان و ناوەندی قەیرانەكانی پارێزگا) و تەواوی فەرمانگاكان بكەونە حاڵەتی ئامادەباشی تەواو بۆ هەر ئەگەر و ڕووداوێكی نەخوازاروو و پاراستنی سەرو ماڵ و گیانی هاوڵاتییان و دەوامی شەوانە بڕیاری لێبدرێت.

رۆژی هەینی رابردوو لە شاری هەولێر لە ئەنجامی چەپۆلێكی بارانبارینی بە لێزمە و دروستبوونی لافاو 12 كەس گیانیان لە دەستدا و زیانێكی زۆری ماددی بەرهاووڵاتیان كەوت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا