پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەشێك لە خاوەن دوكانە سوتاوەكانی لەنگەی پارێزگای هەولێر داوای قەرەبوكردنەوەی زیانەكانیان دەكەن.
لە پرێس كۆنفراسێكدا نوێنەری خاوەن دوكانەكانی لەنگەفرۆشان رایگەیاند، نزیكەی 170 دوكان بەهۆی سوتانی دوكانەكانیانەوە زیانیان بەركەوتوەو هیچ قەرەبویەكیش نەكراونەتەوە، پێشتر هاتبون ناونیشیان نوسی و سەرژمێریان كردن، بەڵام ئێستا بیستومانە كە هیچ قەرەبویەك نەكراوینەتەوە.
وتیشی: لەشاری دهۆك لافاو رویدا قەرەبو دەكرێنەوە لەكاتێكدا ئەوان فریاكەوتون سامانەكانیان دەرباز بكەن، بەڵام لە بازاڕی لەنگە 166 دوكان سوتاون كە زیانەكانی نزیكەی 10 ملیۆن دۆلارەو بژێوی چەندین خێزانی لەسەر بوە قەرەبو ناكرێنەوە، ئەمە جیاكارییە لەنێوان هەولێرو دهۆكدا بۆیە ناڕەزایی دەردەبڕین و ئێمە بە سزادانی خۆمانی دەزانین و هەستدەكەین سزامان دەدەن.