مێرمنداڵێك شەش هاووڵاتی دەكات بە قوربانی

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، لە رووداوێكی هاتوچۆدا لە گەڕەكی نەورۆزی شاری هەولێر مێردمنداڵێكی تەمەن 10ساڵ بە ئۆتۆمبێل لە شەش كەسیداوە و باری تەندروستی یەكێكیان ناجێگیرە.

فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند: شەوی سێشەممە، لە گەڕەكی نەورۆز مێردمنداڵێكی تەمەن 10 ساڵ بە ئۆتۆمبێلێكی جۆری BMW لە شەش كەسی داوە.

وتیشی: یەكێك لە بریندارەكان كچێكە باری تەندروستی باش نییە.

باسی لەوەشكرد، دوای ئەوەی خۆی لەو شەش كەسە داوە، لە ستونێكی كارەباشی داوە و دواتر ئۆتۆمبێلەكە راوەستاوە.

فازڵ حاجی، ئاماژەی بەوەداوە ، منداڵەكە رادەستی پۆلیس كراوە و دۆسیەی لێكۆڵینەوە لەسەر رووداوەكە كراوەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا