ئەو خانمەی پلەیەكی باڵای زانستی لە زیندان بە دەستهێنا ئازاد دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەو خانمەی لە چەند ڕۆژی ڕابردودا لە چاكسازی ژنان و منداڵان لە هەولێر بە پلەی نایاب دبلۆمی لە زمانی ئینگلیزیدا بەدەستهێنا ئەمڕۆ ماوەی زیندانی كردنی تەواو دەبێت، وا بڕیارە لە هەمان پەیمانگا دابمەزرێنرێت.

ئەو خانمە ڕۆژی 5 ی ئەم مانگە بەبۆنەی بەدەستهێنانی پلەیەكی بەرز لە پەیمانگا، لەلایەن وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی بڕوانامەكەی پێشكەشكرا.

هەر هەمان ڕۆژ، مەراسیمێك بۆ ڕێوڕەسمی دەرچوونی ئەو خانمە لە چاكسازییەكانی ژنان و مناڵانی هەولێر ڕێكخرا.
وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی ڕایگەیاند ” ئەمە یەكەم جارە لە هەموو عێراق سزادراوێك بەو ئاست و پلەیە بڕوانامە بەدەست بهێنێت.”

ئەو خانمە سزادراوە ماوەی حەوت ساڵە لە زینداندایە و پاش خوێندنی قۆناغی ئامادەیی بە شێوەی خێرا، كۆتایی ئەمساڵی خوێندن بڕوانامەی دبلۆمی دوساڵەی تەكنیكی لە بەشی ئینگلیزی پەیمانگەی تەكنیكی گەشە بەدەستدەهێنا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا