لەسەر هێرشەكەی سەر هەولێر عێراق داوای روونکردنەوە لە ئێران دەکات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەنجومەنی وەزاری بۆ ئاسایشی نیشتمانی بە سەرپەرشتی مستەفا كازمی سەرۆكوەزیرانی عێراق كۆبوونەوەیەكی نائاسایی ئەنجامدا.

بەپێی راگەیەندراوێكی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆكوەزیرانی عێراق، مستەفا كازمی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق سەرپەرشتی كۆبونەوەیەكی نائاسایی ئەنجومەنی وەزاری بۆ ئاسایشی نیشتمانی كردوە كە تایبەتە بەو هێرشە موشەكیەی كراوەتە سەر شاری هەولێر.

ئەنجومەنەكە ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند: ئەو هێرشە موشەكییەی كە لە خاكی ئێرانەوە كراوە و شاری هەولێری عێراقی كردۆتە ئامانج، هێرشە بۆ سەر بنەمای دراوسێیەتی باش لە نێوان عێراق و ئێران و پەیوەندی مێژوویی نێوان گەلانی دوو وڵاتی دراوسێ و پێشێلكردنی یاسا نێودەوڵەتییەكانە.

ئەنجومەنەكە دەشڵێت: لە ڕێگەی دەزگاكانی دیپلۆماسییەوە داوای ڕوونكردنەوەی ئاشكرا و ڕوونی لە لایەنی ئێرانی كردووە و چاوەڕێی هەڵوێستی سەركردایەتی سیاسی ئێران دەكات لە ڕەتكردنەوەی هێرشەكە.

شەوی 13_3_2022 پاش كاتژمێر یەكی بەرەبەیانی، 12 مووشەكی دوورمەودای بالیستی لە سنوورەكانی دەرەوەی عێراق، لە رۆژهەڵاتەوە ئاراستەی باڵەخانەی نوێی كۆنسوڵخانەی ئەمەریكا لە هەولێر كران و زەرەر و زیانی ماددی بەر باڵەخانە و خانووەكانی ئەو ناوچەیە كەوتووە.

دواتر سوپای پاسدارانی ئێران بەرپرسیارێتی خۆی لە ئەنجامدانی هێرشەكە لە ئەستۆ گرت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا