رۆژانی شەممان بێبەرامبەر لە هەولێر ئاهەنگ سازدەدرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری هەولێر رایدەگەیەنێت، لە وەرزەكانی گەرمادا، ئێوارەی هەموو شەممەیەك ئاهەنگ و كۆنسێرتی هونەری بێ بەرانبەر ساز دەدرێت.

ئیسماعیل مینە خان، بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری هەولێر رایگەیاند: بۆ زیاتر سەرنجڕاكێشانی گەشتیاران و دروستكردنی كەشێكی خۆشگوزرەكانی، ئێوارانی هەموو شەممەیەك ئاهەنگ و كۆنسێرت وەك بەشێك لە چالاكییە جۆراوجۆرەكانی گەشتوگوزار بێ بەرانبەر لە هەولێر ساز دەدرێت.

وتیشی: كۆنسێرتەكان كاتژمێر 8 ی ئێوارە دەستپێدەكەن و هەر جارە لە یەكێك لە پاركەكانی هەولێر دەبێت.

بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری هەولێر ئاماژەی بەوەش داوە، بەهۆی سەقامگیریی پایتەختی هەرێمی كوردستان و دابینكردنی پێداویستییەكانی گەشتیاری، رێژەی گەشتیاران بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە و حكومەتی هەرێمی كوردستان هەموو كارئاسانییەكی بۆ كەرتەكە كردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا