دوو داواکراوی دادگای لێکۆڵینەوەی هەولێر لە سنووری سلێمانی دەستگیرکران

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی، دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری راگەیاند کە لەلایەن دادگای لێکۆڵینەوەی هەولێرەوە بە ماددەی 406 داواکرابوون.

ئەمڕۆ دووشەممە 6ـی تشرینی دووەمی 2023، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، پاش ئەوەی بڕیاری دەستگیرکردن بۆ دوو تۆمەتبار لەلایەن دادگای لێکۆڵینەوەی هەولێر گەیشتە بەڕێوەبەرایەتییەکەیان، هێزەکانی پۆلیسی بنکەی پۆلیسی حەساری سەر بە بەشی پۆلیسی سەیدسادق، توانیان پاش لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون هەردوو تۆمەتبار دەستگیربکرێن.

پۆلیسی سلێمانی ئاماژە بەوەشدەکات، لەگەڵ دەستگیرکردنی دوو تۆمەتبارەکەدا، دەستیشگیراوە بەسەر چەکێکی جۆری ‘دەمانچە’ کە بەیەکێک لە تۆمەتبارەکان بووە.

لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسی سلێمانیدا ئەوەش هاتووە، “یەکێک لە تۆمەتبارەکان سکاڵایەکی دیکەی لەسەربووە کە بەپێی ماددەی 422 لە یاسای سزادانی عێراقی لەلایەن دادگاوە داواکراو بووە”.

لەئێستادا هەردوو تۆمەتبار (ب، م، ب) و (ش، ب، أ) راگیراون و پاش تەواوکردنی رێکارە یاساییەکان، رەوانەی شوێنی داواکراو دەکرێنەوە.

May be an image of 1 personNo photo description available.

No photo description available.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا