ڕێککەوتنی نێوان عێراق و لوبنان لەبارەی دابینکردنی نەوت و سووتەمەنی بۆماوەی ساڵێک درێژکرایەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ڕێککەوتنی نێوان عێراق و لوبنان لەبارەی دابینکردنی نەوت لەبەرامبەر خزمەتگوزاری و بەرهەمە بازرگانییەکان بۆماوەی ساڵێک درێژکرایەوە.

ئاژانسی هەواڵی عێراق ئاشکرایکرد، حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوت و جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق، و وەلید فەیاز، وەزیری وزە و سەرچاوەکانی ئاوی لوبنان، لەشاری بەغدا درێژکردنەوەی ڕێککەوتنەکەیان بۆماوەی ساڵێک واژۆکرد.

بەپێی ڕیککەوتنەکە، عێراق بۆماوەی ساڵێک سووتەمەنی و نەوت بۆ لوبنان دابین دەکات، حەیان عەبدولغەنی باسی لەوەکرد، ھەردوو لایەن کۆمسیۆنی تەکنینکی بەمەبەستی چاودێریکردنی پرسەکانی لوجیستیی لە چوارچێوەی ڕێککەوتنەکەدا کە بۆ ماوەی ساڵێک درێژکراوەتەوە، دادەمەزرێنن.

وەلید فەیاز، وەزیری وزە و سەرچاوەکانی ئاوی لوبنان ڕایگەیاند، “ڕێککەوتنەکە وەک خۆی دەمێنێتەوە و لەجیاتی یەک ملیۆن تۆن، بڕی یەک ملیۆن و 500 هەزار تۆن سووتەمەنی بۆ لوبنان دابیندەکرێت، هەروەها لە عێراقەوە بڕی دوو ملیۆن تۆن نەوتی خاو بۆ دامەزراوەکانی بەرهەمهێنانی کارەبای سەر بە وەزارەتی وزەی لوبنان دابیندەکرێت”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا