داعش بەرپرسیارێتی تەقینەوەكەی پاكستانی لە ئەستۆ گرت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

داعش لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تێلگرام، بەرپرسیارێتی تەقینەوەكەی دوێنێی پاكستانی لە ئەستۆگرت، كە بووە هۆی كوژرانی 54 كەس.

داعش لە بەیاننامەیەكدا ئاماژە بەوە دەكات، چەكدارێكیان چووەتە ناو كۆبوونەوەیەكی كۆمەڵەی زانایانی ئیسلامی پاكستان و خۆی تەقاندووەتەوە، بووە هۆی كوژرانی دەیان كەس.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە ئەنجامی تەقینەوە خۆكوژییەكە، ژمارەیەك سەركردەی پارتەكە كوژراون.

دوێنێ یەك شەممە لەمیانەی كۆبوونەوەی 400 كەس لە ئەندامان و بەرپرسانی كۆمەڵەی زانایانی ئیسلامی پاكستان كە بەشدارە لە حكومەتی ئێستای ئەو وڵاتە، خۆكوژێك خۆی پێیاندا تەقاندەوە و 54 كەس كوژران و سەدان كەسی دیكەش برینداربوون.

بەپێی ئاماری پەیمانگەی پاكستان بۆ لێكۆڵینەوە، بەهۆی ململانێ و پێكدادانە ئەمنییەكان، لە شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵدا، كردە تیرۆریستییەكان لە پاكستان بە بەراورد بە 2022 لە سەدا 79 زیادیكردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا