50 پڕۆژە لە سلێمانی دەخرێنە بواری جێبەجێکردنەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم ڕایگەیاند، “قوباد تاڵەبانی وەک ئەندامێکی فەخری ئەنجومەنی شارەوانی ئەمڕۆ 11ی ئەیلوولی 2022 بەشداری کرد لە کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی شارەوانی سلێمانی.

سەمیر هەورامی وتەبێژی جێگری سەرۆک وەزیران ئاماژەی بەوەکرد، 39 پڕۆژە کە کەرتی تایبەت پێشکەشیکردوون تەواوبوون و ئامادەن بۆ مۆڵەتی کۆتایی و کارکردن ، 15 پرۆژەش سایت پلانی تەواوبووە و ئامادەی کارکردن و ھەر ئەمڕۆش دوو پرۆژەی ستراتیژ و گرنگی گەشتیاری لە ( گۆیژە و چەمی قلیاسان) رەزامەندی لەسەر دران و بەھەمان شێوە پێشکەشکران تا لەنزیکترین کاتدا بچنە بواری جێبەجێکردنەوە کەبەمەش لەماوەیەکی کورتدا زیاتر لە 50 پرۆژە لە سلێمانی دەچێتەبواری جێبەجێکردنەوە .

باسی لەوەش کرد، “ئەم پرۆژانە کاریگەری زۆرباشی دەبێت لەسەر زیاتر بوژاندنەوەی ئابووری و رەخساندنی ژمارەیەکی زۆر ھەلی کار و بەگەڕخستنی زیاتری بازاڕو کاروکاسبی لە سلێمانی”.

جەختی لەوەش کردەوە، “ئامانجی قوباد تاڵەبانی ئەوەیە کە فەرمانگەکان خزمەت بکەن و خزمەتکار بن و رۆتین کەمبکرێتەوە لە رایکردنی مامەڵەکاندا بە تایبەت لەماوەی رابردوو بەڕێزیان گلەیی و رەخنەی پێگەیشت لەبارەی چۆنێتی رایکردن و مامەڵەی فەرمانگەکان لەگەڵ خەڵک، بەتایبەت پەیوەست بە کاروبارەکانی کەرتی تایبەت کە خۆشبەختانە بنەمایەکی زۆر باش جێگیرکرا کە لەمەودوا کاری لەسەر دەکرێت”.

ئەوەشی خستەڕوو، “جێگری سەرۆک وەزیران بەفەرمی بەڕێوەبەرایەتییەکانی سلێمانی راسپارد باشتر کاروبارەکان رایبکەن و خزمەتی ھاووڵاتیان بکەن و ئەرکی سەرشانیان بەبەرپرسیارێتییەوە رابپەڕێنن “.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا