حەشدی شەعبی كارگەیەكی دروستكردنی بۆمب دەتەقێنێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هێزە ئەمنییەكانی عێراق كارگەیەكی دروستكردنی بۆمبی چێنراو لە پارێزگای سەڵاحەدین دەتەقێننەوە.

دەستەی حەشدی شەعبی لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردۆتەوە، فەرماندەیی پرۆسەكانی سەڵاحەدینی حەشدی شەعبی پرۆسەیەكی گەڕان و پشكنینی فراوانیان لە جەزیرەی سەڵاحەدین لە باكوری خۆرئاوای پارێزگاكە ئەنجامداوە كە هەردوو لیوای 31 و 51ی هێزەكانیان بەشداریان تیادا كردوە.

دەستەی حەشدی شەعبی ئاماژەی بەوەشكردووە، لەو پرۆسەیەدا دوو حەشارگەو كارگەیەكی دروستكردنی بۆمبی چێنراوی داعشیان دەستبەسەردا گرتوە و تەقاندونیانەتەوە، ئامانج لەو پرۆسەیەش پاككردنەوەی ناوچە سەختەكان بوە بۆئەوەی چەكدارانی داعش نەتوانن خۆیانی تیادا حەشار بدەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا