پۆڵەتیک پرێس
لەئەنجامی پێکدادانی هێزەکانی حەشدی شەعبی و چەکدارانی داعش لەباشوری خانەقین، ئەندامێکی داعش و حەشدی شەعبی گیانیان لەدەستدا.
لەوبارەیەوە سەرچاوەیەک بەمیدیا ناوخۆییەکانی راگەیاند، هێزێک لەحەشدی شەعبی لەناوچەی شەفیق لەباشوری خانەقین روبەڕوی شانەیەکی چەکدارانی داعش بووەتەوە.
ئاشکراشی کرد، بەهۆی پێکدادانەکەوە ئەندامێکی حەشدی شەعبی و ئەندامێکی داعش کوژراون و برینداریشی لێکەوتووەتەوە.
بەپێی ئەو سەرچاوەیە، لەئێستادا دۆخی ئەمنی ناوچەکە لەژێر کۆنتڕۆڵدایە.