حەشدی شەعبی کوژرانی سەرکردەیەکی راگەیاند

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەستەی حەشدی شەعبی کوژرانی سەرکردەیەکی ناو هێزەکانی راگەیاند کە بەهۆی بۆردوومانەکەی ئەمڕۆی شەنگال گیانی لەدەستداوە.

لە راگەیەندراوێکی دەستەی حەشدی شەعبیدا هاتووە، سەعید حەسەن سەعید، فەرماندەی فەوجی 80 لە هێزە ئێزدییەکان بۆ پاراستنی چیای شەنگال لەناو دەستەی حەشدی شەعبی، بەهۆی بۆردومانی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی نەناسراوەوە گیانی لەدەستداوە.

ئەوەش هاتووە، بەهۆی بۆردومانەکەوە هاوەڵێکی ئەو سەرکردەیەش گیانی لەدەستداوە و سیانی دیکەش بریندارن.

ئەوەش لەکاتێکدایە ئەمڕۆ دووشەممە حسين حاجی، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی ئازادیی دیموكراسی ئێزدیان لەقەزای شەنگال بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، توركیا لەڕێگەی فرۆكەوە بۆردومانی بازاڕی كۆنی ناو قەزای شەنگالی كردووە و بەهۆیەوە ژمارەیەك هاوڵاتی شەهید و بریندار بوون.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا