مەزڵوم عەبدی و وەزیری بەرگری ئەمریكا كۆدەبنەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بڕیارە هەفتەی داهاتوو وەزیری بەرگری ئەمریكا و فەرماندەی هێزەكانی سوریای دیموكرات كۆببنەوە.

بەپێی هەوالێكی میدیاكانی رۆژئاوای كوردستان، بڕیارە هەفتەی داهاتوو لوید ئوستن وەزیری بەرگری ئەمریكا سەردانی رۆژئاوای كوردستان بكات بۆ بەسەركردنەوەی هێزەكانیان، لەوچوارچێوەیەشدا بڕیارە لە شاری حەسەكە لەگەڵ مەزڵوم عەبدی فەرماندەی هێزەكانی سوریای دیموكرات كۆببێتەوە.

ئەوەش لە كاتێكدایە هەفتەی رابردووش جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا بۆ كاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و شاندێكی باڵای وەزارەتی دەرەوە، سەردانی رۆژئاوایای كوردستانیانكرد و لەگەڵ مەزڵوم عەبدی كۆبوونەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا