بافڵ تاڵەبانی جەخت لە پێکهێنانی حکومەتی نیشتیمانی خزمەتگوزار دەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەسەرۆکایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ چوارچێوەی هەماهەنگی، هاوپەیمانی عەزم و بزووتنەوەی بابلیون کۆبوونەوە.

وەفدی یەکێتی پێکھاتبوون لە دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و خالید شوانی و رزگار حەمە، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی.

لە کۆبوونەوەکەدا دوایین پێشهاتە سیاسییەکان و رێگەچارەکانی پەلەکردن لە تەواوکردنی ئیستیحقاقە دەستوورییەکان بەبەشداری هەموو هێزە نیشتمانییەکان تاوتوێ کران.

بەشدارانی کۆبوونەوەکە دووپاتیان کردەوە کە قۆناغی داهاتوو گرنگە و پێویستی بە پەلەکردن لە دەستپێکردنی هەنگاوە کردەییەکانی تەواوکردنی ئیستیحقاقە دەستوورییەکان، هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار و پێکهێنانی حکومەتێکی گونجاو هەیە کە توانای جێبەجێکردنی داواکاری عیراقییەکانی هەبێت. ژیانێکی شایستە دەستەبەر بکات و ئاسایش و سەقامگیریش بۆ هەمووان دابین بکات.

ھەر لە کۆبوونەوەکەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان جەختی لە یەکخستنی ھەوڵەکان کردەوە بۆ پێکھێنانی حکومەتێکی نیشتمانیی خزمەتگوزار کە ببێتە ھۆی سەقامگیری زیاتر لە وڵات و ھەنگاو و ئاڕاستە سیاسییەکانیش لەچوارچێوەی بەرژەوەندی گشتی و بنەما دەستوورییەکان بنرێن. سەرۆک بافڵ راشیگەیاند، هەوڵبدرێت سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەکان بەشداربن لە حکومەتی نوێی عیراق و جیاوازییەکانمان بخەینە خزمەت ھێنانەدی ئامانجە باڵاکان.

چونکە ئەگەر بمانەوێت وڵاتێکی ئارام، ئاوەدان و پێشکەوتوو بونیادبنێین، پێویستمان بەوەیە ھەموومان پێکەوە شان بدەینە بەر راپەڕاندنی ئەرکە چارەنووسساز و نیشتمانییەکان. ئەمەش ئەو سیاسەتە دروست و حەکیمانەیەیە کە یەکێتی کار بۆ بەدیهێنانی دەکات.

چوارچێوەی هەماهەنگیش داوای لە هەموو هێزە کاریگەرەکانی گۆڕەپانی سیاسیی عیراق کرد بەشداری گفتوگۆکان بکەن. ئامادەییشی دەربڕی بۆ دەستپێکردنی گفتوگۆ لەگەڵ هەموو لایەنەکان لەسۆنگەی باوەڕبوون بەوەی کە دەبێت حکومەتی داهاتوو حکومەتێکی بەهێز بێت، خزمەتگوزاری پێشکەش بکات، یەکپارچەیی و سەروەری وڵات بپارێزێت و بەشداربێت لە پاراستنی رۆڵ و پێگەی عیراق لە ناوچەکەدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا