کۆمسیۆن: ئەنجامەکانی ھەڵبژاردنی سلێمانی ڕادەگەیەنێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئۆفیسی سلێمانی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عیراق ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی بازنەكانی پارێزگای سلێمانی رایگەیاندو بەپێی ئەنجامەكانیش كاندیدەكانی هاوپەیمانی كوردستان لە هەر 5 بازنەكە سەركەوتنیان بەدەستهێناوە.

بەپێی ئەنجامەكانی كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان، لە پارێزگای سلێمانی ئەم كاندیدانە زۆرترین دەنگیان هێناوە و بەشێكیشیان بە كورسیی كۆتای ئافرەتان دەبنە ئەندامی پەرلەمانی عێراق.

بازنەی یەك:

نەرمین مەعرووف (یەكێتی – سلێمانی)

رێبوار ئەوڕەحمان (نەوەی نوێ – سلێمانی)

یادگار مەحموود (پارتی – سلێمانی)

دارا حەمە ئەحمەد (یەكگرتوو – سلێمانی)
بازنەی دوو:

بڕیار رەشید (یەكێتی – سلێمانی)

ئاسۆ فەرەیدوون (یەكێتی – سلێمانی)

بەدریە ئیبراهیم رەشید (نەوەی نوێ – سلێمانی)

بازنەی سێ:

چرۆ حەمەشەریف (یەكێتی – هەڵەبجە)

موسەننا ئەمین (یەكگرتوو – هەڵەبجە)

ئاریان عەزیز ئەحمەد (نەوەی نوی – هەڵەبجە)

بازنەی چوار:

سروە عەبدولواحید (نەوەی نوێ – سلێمانی)

سۆران عومەر سەعید (كۆمەڵ – سلێمانی)

غەریب ئەحمەد مستەفا (یەكێتی – سلێمانی)

بەدریە حوسێن عەزیز، هاوپەیمانی كوردستان

بازنەی پێنج:

موفەق حوسێن قادر (نەوەی نوێ – گەرمیان)

شوان محەممەد روستەم (پارتی – گەرمیان)

سروە محەممەد رەشید (یەكێتی – گەرمیان)

رزگار محەمەد كەریم (یەكێتی – گەرمیان)

پارێزگای سلێمانی لە پێنج بازنە پێكهاتووە، لە سەرجەم بازنەكان ملیۆنێك و 425 هەزار و 705 كەس مافی دەنگدانیان هەیە و، 18 كورسیی پەرلەمانی عێراق بۆ ئەو پارێزگایە دابینكراوە كە پێنجیان بۆ كۆتای ئافرەتانە.

پارێزگای هەڵەبجە سەر بە بازنەی سێی پارێزگای سلێمانییە كە سێ كورسیی پەرلەمانی عێراقی بۆ دابینكراوە و یەكێكیان بۆ كۆتای ئافرەتان دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا