فراكسیۆنی یەكێتی داوای رێككەوتنی هەرێم و بەغدا دەكات

پۆڵەتیك پرێس

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، پێویستە حكومەتی هەرێم شاندێك رەوانەی بەغدا بكات و پرسی كێشەی مووچەی فەرمانبەران چارەسەر بكات.

زیاد جەبار بە پۆڵەتیك پرێس راگەیاند، وەك فراكسیۆنی یەكێتی پێیانوایە دەبێت حكومەتی هەرێمی بەزوترینكات شاندێك رەوانەی بەغدا بكات و هەردولا رێككەوتنی سیاسی ئەنجامبدەن.

وتیشی، “لەم دۆخەی ئێستادا هەرێم ناتوانێت بەبێ پارەكەی بەغدا موچەی فەرمانبەران دابەشبكات، پێویستە حكومەتی هەرێم بە داهاتەكانیدا بچێتەوە، چونكە ئەم بارودۆخە بارگرانی بۆ هەرێم و عێراقیش دروستكردووە”.

ئاماژەی بەوەشكرد، مانگی داهاتوو بابەتی بودجەی 2021 دێتە پێشەوە، ئەوكات دەبێت حكومەتی هەرێم خۆیی بۆ ئامادە بكات خۆ ئەگەر لە بودجەی 2021 بەم جۆرە بێت ئەوكات بارودۆخی هەرێم زۆر خراپتر دەبێـت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا