پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەشی پێشبینییەکانی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێم کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردەوە.
بەگوێرەی پێشبینییەکان، ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی پەڵە هەور لە ناوچە شاخاویەکان و نزمبوونەوەى پلەکانى گەرما لەکاتەکانى شەو و بەرەبەیان .
هاوکات، سبەی پێنجشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت و دەگۆڕێت بۆ پەڵە هەور، پاشان لەکاتەکانی دوای نیوەڕۆ دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، لەگەڵ نزمبوونەوەى پلەکانى گەرما لەکاتەکانى شەو و بەرەبەیان .
هەر بەگوێرەی پێشبینییەکان، بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیان دەبێت کە 19 پلەی سیلیزییە و نزمترین پلەی گەرماش لە سلێمانی دەبێت کە 9 پلەی سیلیزییە.