دوایین زانیاری دەربارەی رەوشی حەسەكە لە زاری بەرپرسێكی پەیەدەوە

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەندامێكی ئەنجومەنی گشتی پەیەدە رایگەیاند، تا ئێستاش بارودۆخی حەسەكە ئاڵۆزە، لە بەشێك لەناوچە و هەرێمەكان باری لە ناكاو راگەیەندراوە و بۆ ماوەی حەوت رۆژ لە حەسەكە قەدەغەی هاتووچۆ كراوە، لە ناوچەكانی تری جزیرەش شەوان هاتووچۆكردن قەدەغەیە.

لەوبارەیەوە سلێمان عەرەب، ئەندامی ئەنجومەنی گشتی پەیەدە بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: هێرشكردنەسەر بەندیخانەكەی حەسەكە، پیلانی داعش بوو بە یارمەتی وڵاتانی هەرێمی بەتایبەتی توركیا بۆئەوەی ئارامی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر بشێوێنن، ئێستا ئەو پیلانە لەسەر دەستی هێزەكانی سوریای دیموكرات تێكشێندراوە.

وتیشی: پێویستە وڵاتانی نێودەوڵەتی هەوڵەكانیان بخەنەگەڕ بۆ رووبەڕووبوونەوەی داعش و بەروونی ئەوە بزانن كە توركیا و رژێمی ئەسەد هاوكاری داعش دەكەن، هاوكات پێویستە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی چارەسەریەك بدۆزرێتەوە بۆ ئەو داعشانەی زیندانی كراون.

ئەوەشی خستەڕوو لە دەڤەری جزیرە باری لە ناكاو راگەیەندراوە و قەدەغەی هاتووچۆ كراوە، بەتایبەتی لە حەسەكە قەدەغەی هاتووچۆ راگەیەندراوە بۆ ماوەی حەوت رۆژ، لە ناوچەكانی دیكە لە شەشی ئێوارە تا شەشی بەیانی هاتووچۆ قەدەغەیە، بارودۆخەكە تا ئێستاش ئاڵۆزە.

دوێنێ‌ یەكشەممە، هەسەدە لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: لەم دوو _ سێ‌ ڕۆژەدا زیاتر لە 150 داعشی هێرشبەر و 15داعشی تر كە ویستویانە لە زیندان ڕابكەن و لەگەڵ هێزەكانماندا پێكدادانیان ئەنجامدا كوژران كۆی گشتی 175 داعش كوژران، لە بارەی زیانی هێزەكانیان ئاشكرای كردووە لەم سێ‌ ڕۆژەدا 27 شەڕڤان شەهید بوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا