کەشناسی: باران و بەفر بارین دەستپێدەکات و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کەشی پێشبینیکراوی48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 26ی تشرینی دووەم، ئاسمان هەور دەبێت لە تەواوى ناوچەکەمان، لەگەڵ باران بارینى پچر پچر لەسەر ناوچەى جیا جیا، سەنتەرى پارێزگاکان ئەگەرى باران بارینى کەمى هەیە، ئاستى باران نمە باران دەبێت، لەسەر ناوچەشاخاوییەکان دابارین مامناوەند دەبێت بەتایبەتى لە ناوچەشاخاوییە سنوورییەکان و بە تایبەتى لە شەودا،  ئەگەرى بەفریش هەیە لە سەر هەندێک ناوچەى شاخاویى سنوورى، پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ کەمێک نزم دەبنەوە.

سبەی دووشەممە27ی تشرینی دووەم، لە ئەنجامی زیادبوونى کاریگەرى نزمە پاڵەپەستۆى دەریاى ناوەراست باران بارین لەسەر ناوچەکەمان زیاتر دەبێت، هەروەها بەفر بارینیش بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان دەگرێتەوە و پلەکانى گەرماش پلە نزم دەبێتەوە، لە زۆربەى ناوچەکانى پارێزگاکان باران بارینى پچر پچر دەبارێت، هەندێک ناوچە ئاستى دابارینی زیاتر دەبێت وەک بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانى سنوورى پارێزگاى دهۆک، لە ئێوارە و شەودا کاریگەرى ئەم شەپۆلە لەسەر بەشێک لە سنوورى پارێزگاى هەڵەبجە و ئیدارەى گەرمیان چالاکتر دەبێت، پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ بە سێ بۆ پێنج پلە نزم دەبنەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 16پلەى سیلیزى

سلێمانی :16 پلەى سیلیزى

دهۆک : 15پلەى سیلیزى

کەرکوک : 18پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 17پلەى سیلیزى

زاخۆ : 16پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 8پلەى سیلیزى

سۆران : 13پلەى سیلیزى

گەرمیان : 19پلەى سیلیزى

 

 

 

 

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا