جەنگی ساردی ئەمریكا و چین سەر هەڵدەداتەوە

پۆڵەتیك پرێس

پەیوەندییەكانی ئەمریكا و چین ئەمڕۆ بە خراپترین خاڵ وەسف كرا ئەویش دوای ئەوەی لە ساڵی 1979 پەیوەندییەكانیان چاك بۆتەوەو هیچ گرژییەك رووی نەداوە.

لە میانەی گفتوگۆی هاوبەشی نێوان ئەو دوو وڵاتە لە ئەلاسكا، ئەمەریكا چینی تۆمەتباركرد بە هەڕەشەكردن لە سەقامگیری جیهانی و پەكینیش داوای لە واشنتۆن كرد واز لە جەنگی سارد بهێنێت.

ئەنتۆنی بلینكن وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا لە میانەی ئەو كۆبوونەوەیەوەیەدا وتی، چین مەترسی لەسەر سەقامگیریی جیهانی دروست دەكات، لە هەمانكاتدا گەورە دیبلۆماتكاری چین، یانگ جیچی رەخنەی لە وتەكانی وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا گرت و بە دەستێوەردانەكانی ئەمەریكا وەسفی كرد و هەڕەشەی لە سەر شكانی واشنتۆن كرد .

لە دەستپێكی قسەكانیدا لەگەڵ هاوتا چینییەكانی لە ئالاسكا، جەیك سولیڤان، ڕاوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا وتی:”ئێمە بەدوای ململانێدا ناگەڕێین، بەڵام پێشوازی لە پێشبڕكێ دەكەین و هەمیشە بەرگری لە پرەنسیپ و گەل و دۆستەكانمان دەكەین”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا