تێرمیناڵی بازگەی ئاسایش لە سلێمانی دەكرێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەسەر راسپاردەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی و پاڵپشتی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، یەكەمین تێرمیناڵی بازگەی ئاسایش لە تاسلۆجەی سلێمانی كرایەوە.

ئاسایشی سلێمانی لەوبارەیەوە بڵاویكردوەتەوە: یەكەمین تێرمیناڵی بازگەی ئاسایشی تاسڵوجەی شاری سلێمانی پێشوازی لەمیوانان و گەشتیارانی هەرێمی كوردستان دەكات.

رونیشكراوەتەوە: دروستكردنی تێرمیناڵی تاسڵوجە كارئاسانیە لە پێناو زیاتر خزمەتكردنی گەشتیاران و میوانانی سلێمانی و هەرێمی كوردستان ، لەم ساڵدا بەشێوەی هاوچەرخ و مۆدێرن لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی كوردستان لەلایەن بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی دروست كراوە .

جەختیشكراوەتەوە:” لەسەر ڕاسپاردەی بافڵ جەلال تاڵەبانی و بە پاڵپشتی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و بەسەر پەرشتی سەرۆكی دەزگای ئاسایشی هەرێم بنیات نرا وە.

                                                                  

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا