قوباد تاڵەبانی: پێویستە رێگربین لە توندوتیژی بەرامبەر ژنان

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندوه‌، ئه‌مڕۆ چووم بۆ ئه‌وه‌ی پشتگیریی ته‌واوم پێشكه‌ش به‌ كۆی تیمی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ئافره‌تان و خێزان و به‌ڕێوه‌به‌ره‌ نوێكه‌یان فێنك خان بكه‌م. ئه‌وان كاری پڕ به‌ها ده‌كه‌ن بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنان.

هەروەها داوای لە پیاوانی ئاینیی، دادوەرەكان، سەرۆك عەشرەتەكان، فەرمانبەران، پزیشكان، مامۆستایانی زانكۆ، خوێندكاران، سیاسەتمەداران و هەمووان كرد، پشتگیری بەڕێوەبەرایەتیەكە لە ئەركەكەیاندا بكەن.

ئەوەشی خستەڕوو، بنبڕكردنی بەڵای توندوتیژی دژی ژنان پێویستی بە هەموو چین و توێژەكانی كۆمەڵگا هەیەو هەموومان پێویستە زیاتر بكەین، چونكە هیچ شەرەفێك لە ژن كوشتندا نییە.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک