پەرلەمانتارێكی یەكێتی: ئۆپۆزسیۆن لە ترسا مەسرور بارزانی بانگهێشتی پەرلەمان ناكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی سەوز دەڵێت، ئەو پەرلەمانتارانەی یاداشتی بانگهێشتكردنی قوباد تاڵەبانییان واژۆ كردووە بۆ پەرلەمان لە ترسا مەسرور بارزانی بانگهێشت ناكەن.

عەباس فەتاح، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی سەوز بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: ئەو پەرلەمانتارانەی واژۆیان بۆ بانگهێشتی قوباد تاڵەبانی كردووە بۆ پەرلەمان ترسنۆكن ئەگینا دەبوو كەسی یەكەم بانگهێشت بكرێت، چونكە هەمیشە لە هەموو شتێك بەرپرسی یەكەم بەرپرسیارە، ئەگەر بابەتە بانگهێشتكردنە.

عەباس فەتاح، وتی: ، ئەگەر بابەتەكەش سیاسییە دەبوو سەرۆك و جێگرەكەی بانگهێشت بكرێن ئەوە حاڵەتێكی ئاسایی بوو، خۆشیان دەتوانن وەڵامی ئەم پرسیارە بدەنەوە كە بۆچی بانگهێشتی سەرۆكی حكومەتیان نەكردووە.

روونیشیكردەوە، پێویستە ئەو پەرلەمانتارانە دەسەڵاتەكانی جێگر بخوێننەوە ئەنجا داوای بانگهێشتی بكەن.

20 پەرلەمانتاری پەرلەمانی كوردستان، كە لە فراكسیۆنەكانی گۆڕان، یەكگرتوو، ‏كۆمەڵ، نەوەی نوێ و ژمارەیەك لە سەربەخۆكان پێكهاتوون، واژوویان كۆكردووەتەوە بۆ ‏بانگهێشتكردنی بەرپرسانی حكومەت لەبارەی توندوتیژییەكانی خۆپیشاندانی خوێندكاران، ‏بەڵام لەبری داواكاریی بانگهێشتكردنی سەرۆكی حكومەت، داوای بانگهێشتی جێگری ‏سەرۆكی حكومەتیان كردووە.‏

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا