مەسرور بارزانی: هەرێم ئامادەیە پشتیوانی كەربەلا بكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان پەیامێكی لەبارەی رووداوەكەی قەتارەی ئیمام عەلی لە كەربەلا بڵاوكردەوە و وێڕای دەربڕینی پرسە و سەرەخۆشی رایگەیاند، هەرێمی كوردستان بە هەموو دامودەزگا تەندروستییەكانییەوە ئامادەیە هەر پشتیوانی و هاوكارییەك پێشكەشی خەڵكەكەمان لە كەربەلای پیرۆز بكات.

رۆژی یەكشەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە تویتێكدا رایگەیاند: بە خەمێكی قووڵەوە، هەواڵی داڕمانی گردی مەزاری قەتارەی ئیمام عەلیمان (دروودی خودای لەسەربێت) پێگەیشت، كە بەهۆیەوە گیانلەدەستدان و برینداری لێكەوتەوە و ژمارەیەكی دیكە لە ژێر داروپەردوودا ماونەتەوە.

سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەشڵێ: پرسە و سەرەخۆشی لە كەسوكاری گیانیان لەدەستدراوان دەكەین و هیوای چاكبوونەوەش بۆ برینداران دەخوازین. هەرێمی كوردستان بە هەموو دامودەزگا تەندروستییەكانییەوە ئامادەی هەر پشتیوانی و هاوكارییەكە كە پێشكەشی خەڵكەكەمان لە كەربەلای پیرۆز بكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا