قوباد تاڵەبانی پیرۆزبایی لە كاكەییەكان دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتیاری مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال بە بۆنەی جەژنی سێ شەوەی یاران (قەوڵتاس) پیرۆزبایی لە كاكەییەكان دەكات و دەڵێت، ئومێدەوارم ئەم جەژنە ببێتە مایەی خێر و خۆشی و كۆتاییهاتنی ئەو نەهامەتیانەی كەكاكەییەكان رووبەرووی بونەوە.

قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتیاری مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال بە بۆنەی جەژنی سێ شەوەی یاران (قەوڵتاس) رایگەیاند: بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی سێ شەوەی یاران (قەوڵتاس) پیرۆزباییەكی گەرم لە خوشك و برایانی كاكەیی و سەرجەم یارسانەكان دەكەم لە هەرێمی كوردستان.

سەرپەرشتیاری مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال وتیشی: ئومێدەوارم ئەم جەژنە ببێتە مایەی خێر و خۆشی و كۆتاییهاتنی ئەو نەهامەتیانەی كەكاكەییەكان رووبەرووی بونەوە لەسایەی چەپۆكی چەپەڵی تاریكپەرستانی داعش.
ئەوەشی خستەڕوو، قەوڵتاس ببێتە هەوێنی قوڵكردنەوە و بەهێزكردنی گیانی تەبایی و لێبووردەیی و پێكەوەژیان بێت لەنێوان هەموو پێكهاتەكاندا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا